٢٩ ئەیلوول ٢٠١٩ - ٠٩:٢٥
٥٨ کوژراو و بریندار لەئاکامی تەقە و دەسڕێژی ئەمریکا

ناوەندی تۆمارکردنیی توند وتیژییە چەکدارانەکان لە ئەمریکا، باسی لە کوژران و بریندرابوونی ٥٨ کەس کردووە دوابەدوای تەقەو دەسڕێژی ٢٤ کاژێری ڕابردووی ئەم وڵاتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤەزیۆن، ناوەندی تۆمارکردنیی تووند وتیژییە چەکدارانەکان لە ئەمریکا رۆژی شەممە ڕایگەیاند،بە هۆی ٥٩ حاڵەتی تەقەکردن لە ٢٤ کاژێری ڕابردوو لە ویلایەتەجۆر بە جۆرەکانیی ئەم وڵاتە، لانیکەم ١٥ کەس کوژراون و ٤٣ کەس بریندرابوون.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە،ئەم تەقەکردنانە لە ویلایەتەکانی مەریلەند، نیۆیۆرک،ئۆهایۆ، ئێورگان،کانزاس، تینسی، ئیلینۆی و ڤیرجینیا ڕوویان داوە.  بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر جەم ٤٨ کاژێری ڕابردوو ١٧٧ حالەتی تەقەکردن لە ویلایەتە جۆر بە جۆرەکانی ئەمریکا ڕاپۆرت دراوە کەلەئاکامیان دا ٤٠ کەس کوژراون و ٩٨ کەسی دیکەیش برینداربوون.

.......
340